وه‌زاره‌تی دارایی: دامه‌زراندن له‌ بودجه‌ی 2019 به‌رده‌وام ده‌بێت

10/02/2019 - 15:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی راگرتنی دامەزراندن له‌ بوجه‌ی 2019 وه‌زیری دارایی ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ی و رایده‌ه‌یه‌نێت "داوا لە وەزارەتەکان ده‌كه‌ین رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و دوایین کۆپی یاسای بودجە وەربگرن."

نووسینگەی راگەیاندنی د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هەندێک ماڵپەرو دەزگاکانی راگەیاندن، هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، کە وەزارەتی دارایی رێنمایی دەرکردووە بۆ راگرتنی دامەزراندن لە بودجەی ساڵی 2019دا.

لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو هەواڵە بەهیچ شێوەیەک راست نییە، وەزارەتی دارایی داوای لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگاکان کردووە، رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و دوایین کۆپی یاسای بودجە وەربگرن.

هاوکات وەزیری دارایی، داوای لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگاکان کردووە، دەق و رێنماییەکانی بودجە تایبەت بە پلەی وەزیفی و دامەزراندنەوە جێبەجێ بکەن.
ر.ق