هۆزەكانی سەماوە، بۆ ڕێگرتن لە تەقەی خۆشی پەیماننامەیەك مۆردەكەن

10/02/2019 - 16:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


دیاردەی تەقەی خۆشی لە كوردستان و عێراقدا بەهۆی بێ دەسەڵاتی حكومەت و دامەزراوە فەرمیەكان لە ئاست چارەسەركردنیدا، پیاوماقوڵان و سەرۆك هۆزەكان كاردەكەن بۆ ڕێگتن لێی.


سەرۆك هۆزەكانی پارێزگای سەماوە ڕێكەوتنامەیەك مۆر دەكەن تایبەت بە ڕێگریكردن لە تەقەی خۆشی و كەمكردنەوەی خەرجی پرسەكان.


لەمیانەی كۆبونەوەی سەرۆك هۆزەكانی سەماوە لە باشوری عێراق، پەیمانامەیەك مۆركراوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە تەقەی خۆشی بكرێت كە ساڵانە دەیان كەس دەكاتە قوربانی.


هەورەك كەمكردنەوەی خەرجی پرسە یەكێكی تربووە لە بەندەكانی ڕێكەوتنامەكە.