یاسای بودجە لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوكرایەوە

11/02/2019 - 10:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

ئەمڕۆ دووشەممە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقیدا بڵاوكرایەوە و بەبڵاوكردنەوەشی یاساكە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

لە ژمارە 4529ی ئەمڕۆی دووشەممە 11/2/2019، لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقیدا یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڵاوكرایەوە و بە بڵاوكردنەوەی یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنیەوە. 

 

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە بودجەی ئەمساڵی عێراق بەبڕی ١١٢ ملیار دولار خەمڵێنراوە و پشكی هەرێمیش لە بودجەدا بە رێژەی لەسەدا ١٢ پۆینت ٦٧ جێگیركراوە.

 

 

س ب