وەزیری نەوت: كوردستان رۆژانە 450 هەزار بەرمیل هەناردە دەكات

11/02/2019 - 15:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


وەزیری نەوتی عێراقی ڕایدەگەیەنێت هەرێمی كوردستان پابەند كراوە بەوەی ڕۆژانە 250 هەزرا بەرمیل نەوت لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە بكات لە كاتێكدا ئیستا هەناردەی ڕۆژانەی 450 هەزار بەرمیل نەوت دەبێت.


لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لە پارێزگای بەسرە سازیكرد، سامر غەسبان وەزیری نەوتی عێراقی ووتی: ئێستا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بریتە لە 450 هەزار بەرمیل نەوت و تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ دەگاتە 500 هەزار بەرمیل نەوت.


وەزیری نەوت وتیشی: كۆبونەوەی ئەم دواییەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدول مەهدی دڵنیاكەرەوە بووە بۆ ئەوەی هەموولایەك پابەندبن بە ناوەڕۆكی یاسی بودجەوە.


ئاماژەی بەوەش كرد ئێستا عێراق ماوەی چەند مانگێكە بووەتە هەناردە كاری گازی سورشتی و بەردەوامیش لە زیادبوندایە.