سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریارێكی نوێی ده‌ركرد

11/02/2019 - 16:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردوه‌ ئەمڕۆ دووشه‌مه‌  11ی شوباتی 2019  سەرۆكی  ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق به‌ فەرمانی دیوانی ژمارە 44 پێکهێنانی شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەرکردووه‌ .

سەرچاوەکە به‌به‌غداد توده‌ی راگه‌یاندوه‌،  عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی ژمارە 44ی تایبەت بە پێکهێنانی شانەی راگەیاندنی جەنگی دەرکردوە.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، ئەرکی شانەکە بەدەستخستنی زانیارییە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن و رای گشتی بەتایبەت زانیارییە ئەمنییەکان و ئامانج لێی گەیاندنی زانیاری راستە بە خێراترین کات و دژایەتیکردنی دەنگۆکانیشە.

 ن.ش