هێزە عێراقیەكان شەش كچە ئێزدی ڕزگار دەكەن

12/02/2019 - 09:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراقی ڕایدەگەیەنێت شەش ژنە ئیزدی و منداڵەكانیان لەدەست چەكدارانی داعش ڕزگار كراون، بێ ئەوەی ئاماژە بە شوێن و ساتی ڕزگاركردنیان بكرێت.


بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی شانەی جەنگی" هێزە ئەمنیەكان توانیویانە شەش ژنە ئیزدی بە منداڵەكانیانەوە ئازاد بكەن، كە پێشتر چەكدارانی داعش لەكاتی داگیركردنی موسڵ دەستگیریان كردوون".


ئاماژە بەوەش كراوە، پرۆسەكە لە رشێگەی زانیاری هەواڵگریەوە ئەنجام دراوە و یەكەی 15 بە هەماهەنگی هێزە ئەمنیەكان بووە.


هەروەك ژنە ئازادكراوەكان بە سەلامەتی گەیەنراونەتە دەست كەسوكارەكانیان لە قەزای شەنگال.