هێرش دەكرێتە سەر حەشدی شەعبی لە خانەقین

12/02/2019 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


دەستەی بەڕێوبەرایەتی حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت ئێوارەی دوێنێ چەند چەكدارێك هێرشیان كردووەتە سەر بنكەیەكی حەشد لە خانەقین و هیچ زیانێكیان پێ نەگەشتووە.


بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێكیان " ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە، هێزێكی حەشدی شەعبی ڕوبەڕوی هێرشێكی سەربازی بونەتەوە لە خانەقین و لە كامدا یەكێكێك لە هێرشبەرەكان كوژراوە و یەكێكیی تریش برینداربوو".


وتیشی" پێ دەچێت هێرشەكە لەلایەن ڕێكخراوی داعش ئەنجام درابێت.