وەزیری نوێی بەرگری ئەمریكا گەشتە بەغدا

12/02/2019 - 10:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


كەمێك لەمەوبەر وەزیری نوێی بەرگری ئەمریكا بەسەردانێكی ڕانەگەیەنراو گەشتە بەغدا .


بە گوێرەی میدیا عێراقیەكان، پاتریك شاهان وەزیری بەرگری ئەمریكا ، بەسەردانێكی ڕانەگەیەنراو گەشتە بەغدا و بڕیارە چاوی بە بەرپرسانی عێراقی بكەوێت.


پێشتریش لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ ئەفغانستان ووتی: ئەمریكا بەرژەوەندی تایبەتی هەیە لە ناوچەكەدا بەڵام پلانیشی هەیە بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگەكان لە ناوچەكەدا بەتایبەت لە ئەفغانستان.