ڕۆحانی ژمارەیەك ڕێكەوتنی گرنگ لەگەڵ عێراق ڕادەگەیەنێت

11/03/2019 - 13:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، حەسەن ڕۆژحانی سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند لە میانەی سەردانی شاندی ئێرانیدا ژمارەیەك ڕێكەوتنی گرنگ واژۆدەكرێت.
لای خۆیەوە بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند: عێراق دوپاتی دەكاتەوە كە بێ لایەن دەبێت لە ئاست كێشە هەرێمایەتیەكاندا .


هەروەك سوپاس ئێرانی كرد كە پاڵپشتی وڵاتەكەی كردووە لە جەنگی داعش دا و هاوكاری جۆراوجۆری پێشكەش كردووە.


هاوكات لە كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا، حەسەن ڕۆحانی هیوای خواست عێراق ڕۆڵی گەورە ببینێت لە ناوچەكەدا و دوپاتی كردەوە، عێراقێكی سەربەخۆ و ئارام رۆَڵی گەورەی دەبێت لە ئارامی ناوچەكە.


دوپاتیشی كردەوە لە میانەی كۆبونەوەیاندا لەگەڵ بەرهەم ساڵح هیچ خاڵێكی ناكۆكیان بەدی نەكردووە.