فیزای ئێران بووە خۆڕایی

12/03/2019 - 08:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ عێراق و كۆبونەوەی لەگەڵ عادل عەبدول ممەهدی سەرۆك وەزیران، حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران، ژمارەیەك ڕێكەوتنی لە نێوان هەردوو وڵاتدا ڕاگەیاند لە سەرجەم بوارەكاندا كە بەخۆڕایی كردنی فیزا لەنێوان هەردوولا یەكێك بوو لە ڕێكەوتنەكان.


لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا، حەسەن ڕۆحانی ووتی: ئێران پێشنیاری هەڵگرتنی فیزای كردووە لە نێوان هەردوو وڵاتدا، بەڵام لایەنی عێراقی پێی باش بووە ئەو قۆناغە دوابخرێت و لەسەرەتادا لە نێوان هەردوو وڵات فیزا بكرێتە خۆڕایی بۆ هاوڵاتیانی هەردوولا.


هەروەك بڕیارە، بەخۆڕایی كردنی فیزا لە ناوەڕاستی مانگی نیسان بچێتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.


پێشتر هاوڵتیانی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی فیزا پێویست بوو بڕی 53 دۆلار بدەنە باڵوێزخانە و كونسوڵخانەكانی ئێران.