ئەمڕۆ رۆحانی سەردانی سیستانی دەكات

12/03/2019 - 09:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی ئەو شارە دەكات و لەگەڵ (عەلی سیستانی) دیدار دەكات.

(جەواد غەزالی) ئەندامی لێژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند: (حەسەن رۆحانی) ئەمڕۆ بەسەردانێكی فەرمی دێتە نەجەف.

غەزالی وتیشی: سەردانی ڕۆحانی بۆ نەجەف بە پێی خشتەی ڕاگەیەندراو سەرەتا زیارەتی مەزاری (ئیمام عەلی) دەكات و دواتر چاوی بە (عەلی سیستانی) مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق دەكەوێت.

 

 

ئـ . كـ