كوڕێك دایكە بە ساڵاچووەكەی بەند دەكات

12/03/2019 - 11:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

ئافرەتێكی بەساڵاچوو جورج هەندێ شوێن لەقاچەكانی دەخوات و دەبێتە برین بەهۆی بەندكردنی بۆ ماوەی سێ رۆژ لەلایەن كوڕەكەیەوە.

ئەم تاوان و كارەساتە شاری موسڵی كۆنی هەژاند، پاش ئازاردانی و بەندكردنی ئەم ئافرەتە بۆ ماوەی سێ رۆژ.

(موحەمەد فائیق) رۆژنامەنووس بڵاویكردۆتەوە، سەرچاوەیەك لەشاری موسڵ ڕایگەیاندووە، باش بەندكردنی ئەم ئافرەتە لەلایەن كوڕەكەی و بەهۆی نەخۆشی و پەككەوتنی ئافرەتە بەساڵاچووەكە نەیاتوانیوە بچێتە سەر ئاوو حەمام بۆیە جورج لێی ئاڵاوەو هەندێ لە گۆشتی قاچیان خواردووەو بۆتە برین و ئازاردانی و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە هاواری كردووەو دراوسێكانی گوێیان لێبوەو چوونەتە هانایەوە پاشان كلیل و قوفلی دەرگاكەیان شكاندووەو رەوانەی نەخۆشخانەیان كردووە بەمەبەستی چارەسەركردنی.

 

 

 

ئـ . كـ