به‌هۆی پێشێل كردنی یاساوه‌ ، سكاڵا له‌ دژی سه‌رۆكی په‌رله‌مان تۆمار ده‌كرێت

14/03/2019 - 14:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای كردوه‌، سكاڵای له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆمار كردووه‌ ، به‌هۆی پێشێل كردنی یاسا .

له‌ راگه‌یاندراوێكدا پارێزگاری نه‌ینه‌وا (نه‌وفه‌ل عاكوب ) ئاشكرای كردوه‌ ئه‌مرۆ سكاڵای له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (محه‌مه‌د حه‌لبوسی ) تۆمار كردوه‌ به‌تۆمه‌تی پێشێل كردنی یاسا و دوور خستنه‌وه‌ی پارێزگار .

 پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، دوور خستنه‌وه‌ی پارێزگار له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه‌، نه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌روه‌ك له‌ یاسایی (21) ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هاتووه‌.

 نه‌وفه‌ل عاكوب ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ، یاسایی عێراق روونه‌  و ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ، بۆیه‌ ده‌بێت رێز له‌م یاسایه‌ بگیرێت و بۆململانێی سیاسی به‌كارنه‌یه‌ت .