بەرپرسێکی باڵا لە هەرێمی کوردستان بە ڕووداوی هاتووچۆ کۆچی دوایی کرد

shko 15/03/2019 - 08:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

لە شاری دهۆک تۆفیق جەعفەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق بەڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.

دەستەى دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکى دەستەکە  دوای ئەوەی لە شاری دهۆک توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.


حاکم تۆفیق جەعفەر، ساڵی ٢٠٠٩ جێگری سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بوو، لە ساڵی ٢٠١١شەوە داوای لێکرا کە پۆستی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بە وەکالەت وەربگرێت و لە ساڵی ٢٠١٨ەشەوە جارێکی دیکە کرایەوە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی.