داعش هێرشێكی لەناكاو دەكاتە سەر حەشدی شەعبی

15/03/2019 - 09:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

بەهۆی خراپی كەش و هەوا گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی و شەڕو پێكدادان بەرپا بووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری كەركوك بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی و شەڕو پێكدادان دروست بووەو بەو هۆیەشەوە دوو چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون.

زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، داعش خراپی كەش و هەوای بەهەل زانیوەو هێرشەكەی بۆ سەر گوندی (ماحۆز) ئەنجامداوە، كە لەوێدا چەكدارەكانی فەوجی دووی لیوای (56) ی حەشدی شەعبی لێیە.

 

 

ئـ . كـ