ئەمریكا : نزیكەی 20 هەزار چەكداری داعش لە عێراق و سوریا ماون

15/03/2019 - 19:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق ‌و سوریا رایدەگەیەنێت، نزیكەی (15 – 20) هەزار چەكداری داعش لەو دوو ووڵاتە ماون.

(جەیمس جێفری) نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق‌ و سوریا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، پێشبینی دەكەن (15 – 20) هەزار چەكدار‌و شوێنكەوتووی داعش لە سوریاو عێراق، بوونیان هەبێت كە زۆرینەیان شانەی نوستوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ خشتەیەكی كاتی دیارینەكراوە بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا.

(جەیمس جێفری) داواشی لەو وڵاتانە كرد، كە هاوڵاتییەكانیان لە ریزەكانی داعش شەڕیان كردوەو ئێستا لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە گیراون، وەریانبگرنەوەو لە وڵاتەكانی خۆیان دادگاییان بكەن.

وتەكانی جێفری لە كاتێكدان، بە هەزاران چەكداری داعش لە سوریا، خۆیان رادەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات، هەسەدە كردووە.