لە حەویجە داعش هێرشی كردە سەر حەشدی شەعبی

16/03/2019 - 08:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لە باشووری كەركوك گروپە چەكدارەكانی داعش هێرش دەكەنە سەر چەكدارەكانتی حەشدی شەعبی و پێكدادان دروست دەبێت.

سەرچاوەیەك لەشاری كەركوك بڵاویكردۆتەوە، ئێوارەی دوێنێ‌ گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر لیوای (56) ی حەشدی شەعبی لەگوندی (دەنادیش) ی قەزای حەویجەی باشووری كەركوك و پێكدادانێكی سەخت دروست بووە.

بەپێی زانیارییەكان لەئەنجامی پەلامارەكەی داعش دوو چەكداری حەشدی شەعبی برینداربوونەو پاشان داعش ناچاری پاشەكشەكردن كراوەتەوە.

 

 

ئـ . كـ