یەكەم جاره دەردەكەوێت، عیزەت دوری: ئەمریكا هەژموونی لە عێراقدا نەماوە

08/04/2019 - 15:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


عیزەت دوری جێگری سەدام حسێن سەرۆكی پێشووی عێراق لە تۆمارێكی دەنگیدا چەند وێنەیەكی نوێی بڵاودەكاتەوە كە بۆ یەكەم جار لە پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 وە ، دوپاتی دەكاتەوە كە ئەمریكا و هیچ لایەنێكی دەرەوە ناتوانن كۆتایی بە هەمینەنە ئێران بهێنن تەنها حیزبی بەعس نەبێت.


عێزە دورە كە بەجل و بەرگی عەرەبیەوە دەردەكەوێت جیاواز لە جل و بەرگە سەربازیەكانی دەڵێت" هیچ لایەنێكی دەرەكی و لە نێویشیاندا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ناتوانن كۆتایی بە هەژموونی ئێرن بهێنن لە عێراق و ئەو كارە تەنها بە حیزبی بەعس دەكرێت.
وتیشی" ئەمریكا هیچ هەژموونێكی نەماوە لە عێراقدا مەكەر ئەوەی ئێران ڕێگەی پێ دەدات ".


دوپاتیشی كردەوە ئەمریكا ناتوانێت ڕوبەڕوی ئێران ببێتەوە لە سوریا و عێراق و یەمەن، بەڵكو ئەو كارە بە چارەسەری ناوخۆیی دەكرێت.


عیزە دوری بۆ جاری دووەم داوای لێبوردنی دوبارەكردەوە لە داگیركردنی كوەیت لە ساڵی 1990 و بە هەلەیەكی ستراتیجی ناوی برد.