عەلاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەكات

14/04/2019 - 11:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

سەرۆكی ئیتیلافی وەتەنییە داوای كرد كە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێندرێتەوەو رایگەیاندووە، بەهەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، عێراق دەبێتە وڵاتێكی مەدەنی.

(ئەیاد عەللاوی) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: دوای ئەو سەركەوتنەی كە دژبە گروپە چەكدارەكانی داعش تۆماركراوەو سەرجەم ناوچەكانیش كۆنتڕۆڵكرانەوە، ئەركی حەشدی شەعبی لە عێراق كۆتایی هاتووە.

سەرۆكی ئیتیلافی وەتەنییە پێشنیازیكردووە، هەر چەكدارێكی حەشدی شەعبی كە توانای هەیە، بچێتە ناو ریزەكانی سوپا یان پۆلیسی فیدرال یان پۆلیسی ناوخۆو داواشیكردووە، گرنگە توانای سوپا بەهێزتر بكرێت بۆ ئەوەی ئاسایشی وڵات پتەوتر بێت.

سەرۆكی ئیتیلافی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی هەروەها وتوویەتی: بەهەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، عێراق دەبێتە وڵاتێكی مەدەنی.