ئەمریكا لە رێگەی كۆمپانیا بیانیەكانەوە،جبەخانەكەی بۆ ئەنبار دەگوێزێتەوە

14/04/2019 - 14:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


سوپای ئەمریكا سەرگەرمی گواستنەوەی چەك و جبەخانە سەربازیەكانیەتی لە وڵاتانی دەوربەری عێراق ەوە بۆ پارێزگای ئەنبار و هەوڵ دەدات بە شێوەی ئاشكرا كارەكە ئەنجام نەدات.


چەند میدیایەكی عێراقی ئاشكرایان كردووە كە ژمارەیەك كۆمپانیای بیانی هەستاون بە گواستنەوەی چەك و كەل و پەلی سەربازی لە هەردوو وڵاتی ئەردەن و سوریا بەرەو چەند ناوچەیەكی پارێزگای ئەنبار بێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بزانرێت.


ئەو سەرچاوەیە پێشی وایە كە ئەمریكا ترسی هەیە لەوەی كاروانە سەربازیەكانی بكرێنە ئامانج بۆیە بەم شێوەیە كەلوپەلە سەربازیەكانی دەگوازێتەوە.


لای خۆیەوە قوسەی ئەنباری بەرپرسی ڕێكخراوی بەدر لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاندووە، ماوەیەكە هەستمان كردووە بە جوڵەی نا ئاسایی لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد بەتایبەت هەوڵی دروستكردنی بنكەی دیكەی سەربازی چونكە بنكەكانی ئێستایان جێگای هێزی زیاتر نابێتەوە.