بەرپرسێكی باڵای عێراقی لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆبوەوە

14/04/2019 - 16:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


ئەمڕۆ یەك شەممە، بەشار ئەسەد سەرۆكی ڕژێمی سوریا پێشوازیكرد لە فالح فەیاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی و بەرپرسی پێشوی دامەزاروەی حەشدی شەعبی كە بە باڵاترین بەرپرسی عێراق دادەنرێت تاوەكو ئێستا دوای شۆڕشی سوریا لەگەڵ سەرۆكی سوریا كۆبوبێتەوە.


بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی سانا ی سوری، لە میانەی دیدارەكەدا هەردوولا داوای پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی هەردوو وڵاتیان كردووە، بەتایبەت لە پرسی دژایەتی كردنی تیرۆردا.


بەشار ئەسەد دوپاتی كردۆتەوە، گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە هاریكاری زیاتر سوریا و عێراق دەخوازن و پێویستیە گەلانی ناوچەكە خۆیان بڕیار لەسەر خۆیان بدەن.