توركمان و عەرەبەكان، داوا دەكەن كەركوك لە ڕێكەوتنی سیاسی دوربخرێتەوە

15/04/2019 - 15:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


نوێنەرانی توركمان و عەرەبەكانی كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا داواكارن كەركوك نەكرێتە قوربانی ڕێكەوتنە سیاسیەكان و خوازیاریش بوون شارەكە وەك دووەم بەرهەمێنەری نەوتی عێراق بایەخی زیاتری ئابوری پێ بدرێت.


لە بەیاننامەكەدا كە لەلایەن پەرلەمانتارانی عەرەب و توركمان خوێنرایەوە تیایدا هاتووە" لەكاتێكدا عێراق و كەركوك بە دۆخێكی سەخت و مێژوویدا دەڕوات، نوێنەرانی عەرەب و توركمان لە كەركوك داوكارن یەكێتی نیشتیمانی شارەكە بپارێزرێت و دوربخرێتەوە لە هەر ڕێكەوتنێكی سیاسی".


هەورەك نوسراوە" ماوەكانی ڕابردوو ئەوەی سەلماندوە كە باشترین شوێن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان خودی كەركوك بووە بۆیە ئێمە پشتیونی هەر گفتوگۆیەكی كەركوكی – كەركوكی دەكەین بێ دەستوەردانی دەرەكی.


داواكاریش بوون لە حكومەتی فیدڕاڵی كە بایەخی زیاتری ئەمنی و ئابوری بدات بە كەركوك وەك دووەم گەورەترین شاری نەوتى لە عێراقدا.