كورد و عه‌ره‌ب رێكه‌وتوون له‌ سه‌ردانانی پارێزگارێك

23/04/2019 - 15:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

دوای له‌سه‌ر كار لادانی "نه‌وفه‌ل عاگوب" پارێزگاری نه‌ینه‌وا و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پارێزگاری نوێ، له‌ ئێستادا ژماره‌ی پاڵێوراوانی ئه‌و پۆسته‌ تا ئه‌م به‌یانییه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ 29 پاڵێوراو و به‌ پێی زیانیاریه‌كانیش كوتله‌ی كوردی و عه‌ره‌به‌كان گه‌یشتون به‌رێكه‌وتن له‌ سه‌ردانانی ناوێكی دیاری كراو بۆ پارێزگاری نه‌یونه‌وا.

سه‌رچاوه‌یك به‌ "بغداد الیوم" راگه‌یاندووه‌ " له‌نێو گشت پاڵێوراوه‌كان ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه‌ ئه‌حمد جبوری بكرێت به‌ پارێزگار دوای ئه‌وه‌ی گشت كوتله‌كان پاڵپشتیان بۆ ده‌بریوه‌ و له‌نێویشیان پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی پێكهاتنێكی كوردی عه‌ره‌بی."

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندووه‌ " تاكه‌ گرفتی به‌رده‌م جبووری ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ جاوازیه‌كانی له‌گه‌ل كورد و دوای نێوه‌نگێریه‌كان گیشتونه‌ته‌ چاره‌سه‌رو پێده‌چێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پارێزگاری نوێ دیاری بكات."