پۆلیسی فیدراڵی دەكەوێتە نێو بۆسەی داعش

16/05/2019 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لە باشووری شاری كەركوك، مەفرەزەیەكی پۆلیسی فیدراڵی دەكەونە نێو بۆسەی گروپە چەكدارەكانی داعش.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە ئەمنییەكان، شەوی رابردوو مەفرەزەیەكی پۆلیسی فیدراڵی لەنزیك گوندی (تەل سوسە)ی سەربە ناحیەی رەشادی شارۆچكەی حەویجە دەكەونە نێو بۆسەی گروپە چەكدارەكانی داعش و لەئەنجامیشدا دوو سەرباز كوژراون.

بەپێی زانیارییەكان چەند سەربازێكی تریش برینداربوونە، كە هەموویان سەربە فەوجی سێی لیوای (20) ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵین.