لەئەگەری جەنگی ئەمریكاو ئێراندا، عێراق ڕێگای نوێ بۆ هەناردەكردنی نەوت بەكاردەهێنێت

23/05/2019 - 09:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی



سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لەكاتی هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئەمریكاو ئێراندا، ئەوا عێراق ڕێگای نوێ بەكار دەهێنێت بۆ فرۆشتنی نەوت.

 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەگەر هاتوو جەنگ لە نێوان ئەمریكاو عێراقدا دروست بوو بەهۆیەوە گەروی هورمز داخرا، ئەوا عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان و توركیا ڕێگای نوێ بەكار دەهێنن بۆ فرۆشتنی نەوت.



جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەئێستادا ئەگەرەكان بەرەو ئەو ئاڕاستەیە دەڕۆن كە جەنگ لە نێوان ئەمریكاو ئێراندا دروست ببێت و لەو حاڵەتەشدا وڵاتانی دراوسێی ئێران هەوڵی بەردەوام بونی هاوردەو هەناردەی وڵاتەكانیان بەسەلامەتی دەكەن.

 

 

 

سب