عێراق لە بارەی مووچەوە ئەو هەنگاوە دەنێ

23/05/2019 - 11:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

حكومەتی عێراق تاكۆتایی ساڵی 2019 پرۆژەی بەئەلكترۆنیكردنی سیستەمی موچەی فەرمانبەران تەواو دەكات.

لەوبارەیەوە جەمال ئەسەدی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و لێكۆڵەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەرێی پڕۆژەكەوە بەتەواوی كۆتایی بە دیاردەی فەرمانبەری بن دیوار دەهێنرێت و بانكە حكومی و تایبەت و بیانییەكانیش بەشداری لە پرۆژەكەدا دەكەن.

بەپێی ئامارەكان ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق جگە لە فەرمانبەرانی هەرێم نزیكەی 4 ملیۆنە و مووچەكەیان ساڵانە زیاتر لە 35 ترلیۆن دینارە.

ئەسەدی رونیشیكردەوە، پڕۆژەی بە ئەلكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەران چالاكی ئابوری و بەرهەمی ناوخۆی زیاتر دەكات و دیاردەی گەندەڵی و بندیوار لەنێو مووچە خۆراندا لەناودەبات.