وەزیری دارایی حكومەتی عیراق : مووچەی‌ چوار مانگمان ڕەوانەی‌ هەرێمی‌ كوردستان كردووە

rebwar 24/05/2019 - 16:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

وەزیری دارایی حكومەتی عیراق، دەڵێت، دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان بۆ لێكەوتەكانی ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە كە لە ماوەی ڕابردوودا تووشی هەرێمی كوردستان بووە، وەك حكومەتی عیراقیش، مووچەی‌ چوار مانگیان ڕەوانەكردووە.

 

فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عیراق لەبەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی شەرقیەدا، ڕایگەیاند “مووچەی‌ چوار مانگمان ڕەوانەی‌ هەرێمی‌ كوردستان كردووە، لە هەرێم بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە كە حكومەتی ئەوكاتی عیراق بۆ چەند ساڵێك بودجەی بۆ ڕەوانە نەكردوون، دەرەنجامی دواكەوتنی دابەشكردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە”.

 

بە وتەی وەزیری دارای عیراق، كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، دەبێت لە لایەنی حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت.