لەم ناوچەیە داعش 5 جوتیار دەكوژێت

25/05/2019 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش هێرش دەكەنە سەر گوندێكی سنووری پارێزگای سەڵاحەددین و پێنج كەس دەكوژن.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر ناوچەی (خزێرە) ی سنووری شارۆچكەی شەرگاتی سنووری پارێزگای سەڵاحەددین.

بەپێی زانیارییەكان، لەوكاتەی هێرشەكە كراوە جوتیارە عەرەبەكان سەرقاڵی كاری دروێنە بوونەو دووان لە جوتیارەكانیش چەكداری حەشدی عەشایەری بوونە، بەڵام داعش هەر پێنج جوتیارەكەی كوشتووە، كە لەهۆزی (جەمیلە) بوون.