وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە بەغدا

08/06/2019 - 13:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


ئەمڕۆ شەممە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەلایەن بەرپرسانەوە پێشوازی لێكرا.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هایكۆ ماسی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەسەردانێك گەیشتە بەغداو سەردانەكەشی لە چوارچێوەی گەشتێكە بۆ چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بڕیاریشە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بێت و لەم چوارچێوەیە سەردانی ئێرانیش دەكات .


بڕیارە لە سەردانەكەیدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كۆببێتەوەو چەند پرسێك تاوتوێ بكەن.

 

 

 

س ب