سه‌باره‌ت به‌نه‌وت هه‌ڕێم "تاوانی سه‌ده‌ی" ئه‌نجامداوه‌ و مه‌سرور بارزانی رێكه‌وتنی ستراتیجی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌به‌ستێت

16/06/2019 - 15:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

شاره‌زایه‌كی بواری نه‌وت ئاشكرای ده‌كات كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ پرسی نه‌وت تاوانی سه‌ده‌ی ئه‌نجام داوه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریشدا مه‌سرور بارزانی راسپێردارو بۆ پێكهێنانی كابینیه‌ی نوێ حكومه‌ت هه‌وڵده‌كات كێشه‌كانی به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات به‌تایبه‌ت پرسی  نه‌وت.

حه‌مزه‌ جواهیری شاره‌زا له‌ بورای نه‌وت به‌ "بغداد اليوم"ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ " هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ (600) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و نه‌ك (250) هه‌زار به‌رمیل  كه‌ ئه‌مه‌ش تاوانی سه‌ده‌ه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لانی عێراق."

ئه‌م شاره‌زای بواری نه‌وته‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌" بێده‌نگبوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ترسناكه‌ و واده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌شداری ئه‌و تاوانه‌ین كه‌ (13.000.000.000 ) سێزده‌ ملیار دۆلاره. هه‌ربویه‌ پێویسته‌  له‌لایه‌نی حكومی و سیاسی و جه‌ماوه‌ری و راگه‌یاندنه‌وه‌ كار بكرێت بۆ راگرتنی ئه‌م تاوانه‌.

پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ هه‌مان ماڵپه‌ری راگه‌یاندبوو كه‌ سه‌رركی راسپێردراوی حكومه‌ت ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌ مه‌له‌فی نه‌وت بهێنێت له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی.

سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ " مه‌سرور بارزانی ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌ مه‌له‌فی نه‌وت بهێنێت له‌ گه‌ل حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌یه‌وێت رێكه‌وتنێكی ستراتیجی ببیه‌ستێت به‌مه‌رجێك رۆژانه‌ (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌و‌ت بدات به‌حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا بوجده‌ی هه‌رێم بنێرێت به‌به‌رده‌وامی ئه‌م گرفته‌ دووباره‌ نه‌نێته‌وه‌ ساڵانه‌.