پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

31/05/2016 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداریەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات كە تێیدا هاتووە: لە فرۆكەخانە و دەروازە سنورییەكانەوە هاوڵاتیان ناتوانن گەشت بكەن و ڤیزای هیچ وڵاتێكیان پێنادرێت، ئەگەر ماوەی كارپێكردنی پاسپۆرتەكانیان كەمتر لە شەش مانگی تیادا مابێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەكیدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە و تێیدا هاتووە:" ئاگاداری گەشتیارانی هەرێم دەكەین لە فرۆكەخانە و دەروازە سنورییەكانەوە ناتوانن گەشت بكەن و ڤیزای هیچ وڵاتێكیان پێنادرێت، ئەگەر ماوەی كارپێكردنی پاسپۆرتەكانیان كەمتر لە (6)مانگی تیادا مابێت".

 

هەروەها ئاماژە بەوەش كراوە: داوا لە سەرجەم گەشتیارانی هەرێم دەكاتەوە پێش بلیت بڕین و گە شتكردنیان بۆ دەرەوەی وڵات ئەگەر ماوەی كارپێكردنی پاسپۆرتەكانیان كەمتر لە شەش مانگی تیادا بێت، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی و نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/2 لە كەلار، یان بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاكانی تری هەرێم بكەن بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونیان ، بەمەبەستی گۆڕینی پاسپۆرتەكانیان و پێدانی پاسپۆرتێكی نوێ".

 

لە كۆتای ئاگاداری نامەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەگەر ماوەی پاسپۆرتەكەی لە شەش مانگ كەمتر بێت ڤیزای هیچ وڵاتێكی پێنادرێت.

 


سەلام بێستانسوری