ڕۆژی پێنج شەممە تاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتایەكان دەست پێدەكات

31/05/2016 - 10:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - سلێمانی

بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژی پێنج شەممە دووی حوزەیران تاقیكردنەوەكانی بەكەللۆری دەست پێدەكات و داواشمان كردووە هێڵی ئینتەرنێت ڕابگیرێت.

 

مامۆستا كەمال نوری بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا بە كوردیو ڕاگەیاند: سەرجەم ئامادەكارییەكان بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی دوانزە و نۆ ئامادە كراوە و داواشمان لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن كردووە كە پەخشی ئینتەرنێت لە ڕۆژانی و كاتی دیاری كراوی تاقیكردنەوەكان ڕابگرن .

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: هێنانی مۆبایل بۆ قوتابخانەكان و هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكاندا ڕێگەپێنەدراوە و ئامێری بچڕانی شەبەكە لە سەرجەم هۆڵەكان جێگیر دەكەین.

 

جێگای ئاماژە بۆ كردنە ساڵانە لە كاتی دیاری كراوی خۆی و بە گوێرەی ڕێنماییەكان تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێن و ئەمساڵیش لە دووی حوزەیران تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەست پێبكات و ڕۆژی هەشتی هەمان مانگیش تاقیكردنەوەی نۆی بنەڕەتی دەستپێدەكات.


 

 

سەلام بێستانسوری