وەزارەتی پەروەرد: مندالانی كورد دوو جار لەژێر مەترسی دان

31/05/2016 - 12:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو -

وەزارەتی پەروردەی هەرێم ڕایگەیاند، بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵانی بێ باوک لە کوردستان ئەوە دەردەخات کە منداڵانی کورد دوو جار لەژێر مەترسیدان.

ئەمڕۆ سێ شەممە 31-5-2016 وەزارەتی پەروردە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە پەیامێکی لەژێر ناونیشانی "تووڕەیی و کینەکانتان فڕێبدەن با منداڵەکانتان نەژاکێن" بڵاوکردەوە وتیایدا هاتووە : زۆرینەی نەهامەتییەکانی سەر منداڵان لەدەستی گەورەکاندایە و منداڵان تەنیا قوربانین.

هەر لەپەیامەكەی پەروەردەداهاتووە : بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵانی بێ باوک لە کوردستان ئەوە دەردەخات کە منداڵانی کورد دوو جار لەژێر مەترسیدان، بەوەی کە هەم وەک نەتەوەی کورد لە بن مەترسی دوژمنان و داگیرکەراندان و هەمیش وەک پەروردەی ماڵەوە دووبارە دەکەونەوە ژێر مەترسی کەمی و لاوازی ئاستی هۆشیاری.

ئەوەشی تیداهاتووە : وەزارەتی پەروەردە بە بەهاوە سەیری پڕۆسەی پەروەردەکردنی منداڵان دەکات و هاوکات کاری جدیشیان لەگەڵ دایک و باوکان کردووە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی منداڵان دەبنەوە.

ئەم پەیامەی پەروەردە لەكاتێكدایە كە سبەی چوار شەممە 1-6- ڕۆژی جیهانی منداڵانە و تیایدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە ئەنجام دەدرێت دەکرێت.

 

 

هونەر بانەگوڵانی