ئەدھەم بارزانی: ئامادەین پێشوازی لە بزوتنەوەی گۆڕان بكەین

31/05/2016 - 13:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كورديو - 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەدھەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی لەبارەی پێشوازیكردنیان لە بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: "ئامادەین پێشوازی لە بزوتنەوەی گۆڕان بكەین".

حاكم قادر حەمەجان، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی  لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا گوتی: " لە چەند رۆژی داھاتوو سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكەین و لەگەڵ پارتیش كۆدەبینەوە".

لە بارەی پێكھێنانی سەركردایەتی ھاوبەش لەگەڵ گۆڕان حاكم قادر ئەوەی خستەروو: "رێككەوتنی نێوانمان روونە و تێیدا ھاتووە كە سەركردایەتی ھاوبەشمان دەبێت".

ئەمڕۆ شاندێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی  سەردانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی  لە سلێمانی كرد، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەدھەم بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و حاكم قادر حەمەجان، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆچوونی ھەردوولایان لەبارەی دۆخی سیاسی ھەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان خستەروو.

 

 

هونەر بانەگوڵانی