سلێمانی... گەنجێك ماوەی مانگێكە بێسەروشوێنە

02/07/2016 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
ماوەی مانگێكە گەنجێكی شاری سلێمانی بێسەروشوێنە و كەس و كارەكەشی دەلێن دوای تەلەفونێكی ئاسایش كوڕەكەیان بێسەروشوێنكراوەو تائیستاش خۆشیان و دەزگا ئەمنیەكانیش چارەنوسی نازانن و لە رێگەی كوردیوەوە داوای هاوكاری دەكەن بۆ دۆزینەوە.


گەنجەكە ناوی محەمەد سەعید مستەفایە و لەدایك بوی ساڵی 1979 و خێزاندارە و لە گەرەكی هەوای شاری سلێمانی نیشتەجێ‌ بوە.

 

بەوتەی كەسوكارەكەی ئەو گەنجە پۆلیس بوە لە لیوای یەكی پاراستی سلێمانی و هیچ كێشەیەكی كەسی و كۆمەڵایەتی نەبوە.

 

كەسوكارەكەی داوادەكات هەركەس زانیاری هەیە لە بارەی ئەو گەنجەوە هاوكاریان بكات بۆ دۆزینەوەی و وەك دەلێن ماوەی مانگێكە چاواەڕوانن و هیچ سەرە داوێكیان دەست نەكەوتوە.

 

 

 

سەلام بێستانسوری