د.غالب محەمەد: داهاتی مانگی شەش زۆر زیاترە لە موچەی فەرمانبەران

02/07/2016 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئـەندامێكی ئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: داهاتی مانگی شەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر زیاترە لە موچەی فەرمانبەران و داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە مانگی شەشدا بریتی بووە لە 13500000 بەرمیل.

 

د.غالب محەمەد عەلی ئـەندامێكی ئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنداوێكدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:" هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە مانگی شەش بە بۆری لە رێگەی بەندەری جیهان زیاتر لە 13،500،000 بەرمیل هاوكات لە مانگی پێنچ زیاتر لە 16،500،000 بەڵام نازانین بە چ هۆكارێك زیاتر لە سێ ملیون بەهەرمی نەوت كەمی كردووە لەم مانگەدا ؟".

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: وەك دەزانین كە تێكرای نرخی نەوتی خاو لە جۆری برنت لە ماوەی ئەو مانگەدا زیاتر لە 50 دولار بۆ هەر یەك بەرمیل ، حكومەتی هەرێم زۆر جار كە باسی فرۆشتنی نەوتی خاو دەكات دەڵێن هەشت دولار كەمتر لە نرخی نەوتی برنت نەوتی هەرێمی كوردستان دەفرۆشرێت بە پێ ئەم شیكاریە دەزانین داهاتی مانگی شەش چەندە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان = 50 – 8 = 42 دولار ، و داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە مانگی شەش = 13500000 بەرمیل * ، 42 دولار = 567،000،000$.

 


د.غالب محەمەد ئەوەشی خستۆتەڕوو: وەك دەزانین داهاتی یەك مانگ بەرهەمە نەوتیەكان لە هەر چوار بەرێوبەرایەتی بەرهەمە نەوتیەكان زیاترە لە 151،000،000 بە تایبەتی كە ئێستا بەرهەمە نەوتیەكان بە شێوەیەكی بازرگانی دەفرۆشرێت و هیچ پاڵپشتیەكی حكومەت نەماوە بۆ سووتامەنی.

 


ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆی داهاتی مانگی چواری خستۆتەڕوو كە بەم جۆرەیە: 51،000،000 + 567،000،000$، = 718،000،000 ملیون دولار .

 


لە كۆتای ڕاگەیەندراوەكەی د.غالب محەمەددا ئەوەش هاتووە: دەتوانین بڵێین لە مانگی شەش داهاتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە حەوت سەد و هەژدە ملیون ملیون دولار بوە جگە لە داهاتی نەوت بە تەنكەر و داهاتی ناوخۆ، لە گەڵ ئەوەشدا سێ ملیون بەرمیل بەرهەمهێنانی كەمی كردووە لە چاو مانگی پێنچ كە ئەمیش چێگەی كومانە چونكە هیچ شتێكی رووینەداوە بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان كەم بكاتەوە بەو رێژەیە .

 

 

 


سەلام بێستانسوری