تا ئێستا بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی هیوا كۆكراوەتەوە

03/07/2016 - 11:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە دوای داوای هاوكاری كردن لە خێرخوازان تاوەكو ئێستا بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی هیوا كۆكراوەتەوە.

 

د.میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هاوكاری خێرخوازی لە چەند ڕۆژی رابردوودا كە پێشكەشی نەخۆشخانەی هیوا كرا گەیشتووەتە ٥٠٠ ملیۆن دینار و چاوەڕوان دەكرێت بڕەكەی زیاتر بێت.

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: ئەو لیژنەیەی كە پارەكە خەرج دەكەن و دەیدەنە بە دەرمان و نوێنەری هەموولایەكی تیایدا و نوێنەری لیژنەی فەتواش لەناو لیژنەی كڕینەكەدا دەبن.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی ڕوبەڕوی مەترسی بویەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی پێویستی بودجەی نەخۆشخانەكەی دابین نەدەكرد، لە دوای فاتوای مامۆستایانی ئاینی و هەوڵەكانی نەخۆشخانەكە داوای هاوكاری لە خێرخوازان كرا تاوەكو هاوكاری نەخۆشخانەكە بكرێت و مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەكانی نەهێڵدرێت.

 

 

 

سەلام بێستانسوری