سلێمانی... یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ بەشێك لە ڕێكخراوەكان كۆ دەبنەوە

03/07/2016 - 11:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەكەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی لە گەڵ بەشێك لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كۆ دەبنەوە.

 

پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین ئەمڕۆ یەك شەممە لیژنە هاوبەشەكەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی لە گەڵ ژمارەیەك لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كۆ دەبنەوە و ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕان بۆ ئەو ڕێكخراوانە ڕون دەكەنەوە.

 

هەروەها وتیشی: ئەو ڕێكخراوانەی ئامادەی كۆبونەوەكەن نوسراوێك و پرۆژەیەكیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هاوڵاتیان و قەیرانەكان ئامادە كردووە و بڕیاری بیدەن بە لیژنە هاوبەشەكەی گۆڕان و یەكێتی.



جێگای ئاماژە بۆ كردنە لە دوای ڕێككەوتنی یەكێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان و پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش، ئەو لیژنەیە لە هەوڵی كۆبونەوەن لە گەڵ لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوەكان و كەسایەتیەكان.

 

 

 


سەلام بێستانسوری