كەركوك... لە تەقینەوەیەكدا پێنج كەس بونەقوربانی

26/06/2019 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

شەوی ڕابردوو لە كەركوك بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقیەوەو لەئاكامدا پێنج ئەفسەری پۆلیسی فیدڕاڵی بونە قوربیانی.

 

بەپێی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان شەوی ڕابردوو لە ناوچەی هەبات كە دەكەوێتە نێوان ناحیەی ڕەشاد و قەزای داقوقی باشوری كەركوك بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقیەوەو لەئاكامدا ئەفسەرێك كوژراو چوار پۆلیس بریندار بوون.

 

كاروانەكە سەر بە فەوجی پێنجی لیوای 18ی پۆلیسی فیدڕاڵ بوون و دوای گەیشتنی هێزەئەمنیەكان بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی داقوق و تەرمی ئەفسەرەكەش گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی كەركوك.