لەسەر ماددە هۆشبەرەكان مەترسی ڕاگەیەندرا، هۆشداری دەدرێتە دایك و باوكان

26/06/2019 - 12:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەڕێوەبەری‌ نەهێشتنی‌ مادە هۆشبەرەكان لەبەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 160 كەس بەهۆی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون و هۆشداریش دەداتە دایكان و باوكان كە بزانن هاوڕێی منداڵەكانیان كێن و بۆچی درەنگ دەگەڕێنەوە.

 

جەلال ئەمین بەگ بەڕێوەبەری‌ نەهێشتنی‌ مادە هۆشبەرەكان لەبەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕیگەیاند: لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی 2019دەدا 160 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون كە زۆرێكیان تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوەیەو ژنانیشی تێدایە.


بەڕێوەبەری‌ نەهێشتنی‌ مادە هۆشبەرەكان لەبەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ مەترسیەكشی ڕاگەیاندو ووتی: هەستدەكەین ماددە هۆشبەرەكان بەپلان دەهێنرێتە هەرێمی‌ كوردستان و بازرگانەكان بەچەك ڕوبەڕومان دەبنەوە.


جەلال ئەمین ئاماژەی بەوەشكرد: زۆرێك لەبازرگانەكان هەوڵیانداوە مادە هۆشبەرەكان ببەنە ناو ناوەندەكانی‌ خوێندن و زانكۆو پەیمانگەكان و لە ئێستاشدا مادەیەك لەجۆری شیشە كە زۆر مەترسیدارەو ئاسانیش دەستدەكەوێت، بەكارهێنەرانیشی‌ شێت دەبن و تەقە دەكەن و دەبنە تێكدەر.