ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : جێگەی داخە مەرگەسات لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێم چەندبارە دەبنەوە

28/06/2019 - 23:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

دوای شەهیدبوونی 4 هاوڵاتی لەناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە، ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت: جێگای داخە مەرگەسات لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێم ڕۆژانە چەندبارە دەبنەوە. 

مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: 

(ئەو مەرگەساتەی ڕۆژانە لەناوچە سنوورییەكانی هەرێم چەند بارە دەبێتەوە، جێگای داخ و خەمێكی ئەخلاقی و نەتەوەییەو هەرگیز ڕەوانییە بە بێدەنگی – بەپاساوی هیچمان لەدەستنایە – تێیپەڕێنین، دەبێ هەڵوێستی بەرپرسانەمان ببێ، ڕاشكاوانە لەسەر هۆكارو پاساو و چارەسەر بوەستین، ئەگەری هەڵكشان هەیە !).