سلێمانی ... بەهۆی نەبونی بودجەوە كۆمپانیاكانی هەڵگرتنەوەی مین كارەكانیان ڕاگرتووە

29/06/2019 - 09:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - سلێمانی


بەڕێوبەری گشتی كاروباری مین لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەماوەی چوارساڵی ڕابردوو 14كۆمپانیای بواری پاكردنەوەی مین لە كوردستان كارەكانیان ڕاگرتووە.

 

موحسین شیخ عبدالكریم، بەڕێوبەری گشتی كاروباری مین لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند: لەماوەی 28 ساڵداو لەساڵی 1991ەوە دوای دەست پێكردنی پاكردنەوە وهەڵگرتنەوەی مین تا ئێستا لەسەدا% 50خاكی كوردستا ن پاكراونەتەوە.

 

هەروەها ووتیشی: زۆرترین مین و تەقەمەنی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدایە بەهۆی نەبوونی بوجەی پێویست بۆهەڵگرتنەوەی مین ناتوانن وەك پێویست كارەكانیان ئەنجام بدەن و 14 كۆمپانیا كارەكانیان ڕاگرتووەو لەئێستادا هەموو ئەركەكە لەسەر شانی خۆمانە وەك بەڕێوبەرایەتی گشتی كاروباری مین لەگەل ڕێكخراوی (ئێم.ئەی.جی).

 

جێگەی ئاماژەیە بەهۆی شەڕە یەك لەدوای یەكەكانەوە، بەتایبەت شەڕی نێوان عێراق و ئێران بەشێكی زۆری خاكی كوردستان مین ڕێژكراون و بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادی هەبوە بەهۆی تەقینەوەی بەهاوڵاتیان و ئاژەڵ و سوتانی پوشوپاوان و دارستانی ئەو ناوچانی.

 

 

هـ س