هەڵەبجە... بەروبومی ئەمساڵی جوتیاران لەمەترسیدایە

29/06/2019 - 11:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

زۆربونی كوللـە مەترسی زۆری دروستكردووە بۆ سەر باخ و بەرهەمە كشتوكاڵیەكانیان و جوتیارانی سنورەكەش داوای هاوكاری لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن.


بەگوێرەی ووتەی بەشێك لەجوتیارانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، زۆری كوللـە لەوەرزی بەروبومی ئەمساڵدا لە زۆربەی گوندەكانی ناوچەی هەورامان مەترسی گەورەی بۆ بەروبومی كشتوكاڵی دروستكردووە و زۆربەی بەرهەمی باخەكانیانی خواردوە بەتایبەت كشتوكاڵ و شەتڵی نوێ.

 

باخەوانەكان داوادەكەن حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزوویی چارەسەری ئەو كێشەیان بۆبكات تا بەرهەمی باخەكانیان لەوە زیاتر زیانیان پێنەگات و بەرهەمەكانیان نەخورێن.

 

 

هـ س