كارمەندانی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە گردبونەوە

30/06/2019 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لە كارمەندانی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە گردبونەوەو داوا دەكەن دەستكاری موچەكانیان نەكرێت بەپێچەوانەوە هەڵوێستی دیكەیان دەبێت.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لە كارمەندانی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە لەبەردەم كارگەكە گردبونەوەو داوادەكەن موچەكانیان كەم نەكرێتەوە و چونكە ئیشوكاریان وەك پێشتر بەردەوامە.


هەروەها كارمەندانی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە داواش دەكەن بكرێنە گرێبەست كە زۆرینەیان زیاتر لە 10 ساڵە لەو كارگەیە كار دەكەن و لەهەمان كاتیشدا جیاوازی زۆر دەكرێت لە نێوانیاندا.


بەوتەی كارمەندانی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە لەئێستادا خاوەندارێتی كارگەكە گۆڕاوەو ئەو كۆمپانیایەی خاوەندارێتی كارگەكە دەكات دەیەوێت موچەی كارمەندەكان كەم بكاتەوە.