ناوی دەرچوانی حاجیانی زیادكراو ڕاگەیەندرا

30/06/2019 - 11:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەدوای ڕەخساندنی دەرفەت، 1800 هاوڵاتی دیكە لە پارێزگاكانی هەرێم داواكارییان بۆ فەریزەی حەج پێشكەشكردو لەو ڕێژەیەش 802 كەس ناویان لە تیروپشكەكە دەرچووە.


وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: دوای زیادبوونی ڕێژەی (2000) دوو هەزار حاجی لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ 2019 و پاش ڕاكێشانی ژمارەی هەموو یەدەگەكانی پێشوو كە لە پرۆسەی تیروپشكی ساڵی 2017ناویان وەك یەدەگ دەرچووبوو كە ژمارەیان زێتر لە هەزار حاجی بوو، وە بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت زێتر بە هاوڵاتیانی هەڕێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج كە تێچووەكە زیاترە لە حەجی ئاسایی.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: 1800 هاوڵاتی لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم داواكارییان پێشكەشكرد، بۆ ئەم مەبەستە لەبەر زۆری ڕێژەی داواكاری تیروپشك ئەنجامدرا تیایدا ژمارەی 802 كەس ناویان لە تیروپشكەكە دەرچوو بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

پارێزگای هه‌ولێر:

هه‌ولێر به‌ ته‌نها

هه‌ولێر دووانی

 

 

پارێزگای سلێمانی:

 

پارێزگای دهۆك:

 

پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: