هەولێر... قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی گردبونەوە

30/06/2019 - 12:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لە قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی وەك ناڕەزایی دژی هەڵەو كەموكوڕی لە تاقیكردنەوەكاندا لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبونەوەو چەند داوایەكیان ئاراستەی بەرپرسان كرد.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە هاوكات لەگەڵ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەشێك لە قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لەبەردەم بینای پەرلەمان گردبونەوەیان ئەنجامداو تیایدا داوایان كرد كە وەزارەتی پەروەردە قەرەبویان بكاتەوەو ئەوان باجی هەڵەی لیژنەی پرسیاردانان نەدەن.

 

هەرەوەها لەگردبونەوەكەدا داوای ئەوەشیانكرد كە پرسیارەكانی خولی دووەم ئاسان بێت و لیژنەی پسپۆڕ هەبێت بۆ پێداچونەوەیان پێش ئەوەی خولی دووەم دەست پێبكات ، هەروەها داواشیان كرد قوتابیان لە نمرەی 50ەوە لە زانكۆو پەیمانگاكان وەربگیرێن.

 

ئاماژەیان بەوەشكرد، تا بەرپرسانی پەروەردە داواكانیان جێبەجێ نەكەن لەگردبونەوە بەردەوام دەبن و هۆشداری بایكۆتكردنی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمیاندا.

 

 

 

هـ س