فراكسیۆنی یەكگرتوو پێشوازی لە نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست كرد

01/07/2019 - 10:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست كردو پشتگیری فراكسیۆنەكەیان بۆیان ڕاگەیاند.


فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان پێششوازیان لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست كرد و گفتوگۆیان لەسەر كێشەو گیروگرفتەكانی مامۆستایانی گرێبەست و ماف و داواكارییەكانیان كرد.


لای خۆیەوە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان پشتگیری خۆی بۆ داواكاری مامۆستایانی گرێبەست دەربڕی و بەڵێنیدا لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكان هەوڵ دەدەن بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان كە خۆی لە دامەزراندن دەبینێتەوە.