لە ئەمڕۆوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو چاككراو قەدەغەدەكرێت

01/07/2019 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێر ئاو كەوتووی هاوردەكراو لە ئەمڕۆوە دەچێتەبواری جێبەجێكردنەوە.


بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ (1250) بەرواری (2/5/2019) دەرچووەو واژۆی كەریم سنجاری لەسەرە بریار دراوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتیان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لەیاسای ژمارە 6ی ساڵی 2009، بڕیارمانداوە بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێدراوو چاككراو ژێرئاوكەوتوون لەدەروازە سنوری و بازگەكانی نێوان پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.


بەگوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ لە لەئەمڕۆ دووشەممە 1-7-2019 بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و كاری پێدەكرێت .