فەرمانی دەستگیر كردنی بۆئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەرچوو

01/07/2019 - 15:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەتۆمەتی هەرەشە كردن لەكەسێك، دادگای سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی و بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی ئەو حزبە دەركرد .

سكاڵاكە لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری لە شاری سلێمانی كراوە، دادوەر بە مادەی (430) لە یاسای سزادانی عێراقی داوای لە هێزە ئەمنییەكان كردووە، سامان گەرمیانی و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بەرپرسی مەڵەبندی گەرمیان ئەوحزبە دەستگیری بكەن و ڕادەستی دادگای بكەن.

وە دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی داوای لە فڕۆكەخانەی سلێمانی كردووە فەرمانی دەستگیركردنی سامان گەرمیانی جێبەجێبكەن.

جێگەی ئاماژە بۆكردنە مادەی (430) لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە بابەتی هەڕەشەكردن.

ئەلبوومی وێنەکان