ئاغچەلەر... دانیشتوانی گوندێك گردبونەوە

03/07/2019 - 10:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەیەك لە دانیشتوانی گوندێك لە ئاغچەلەر دژی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان گردبونەوەو هۆشداریش دەدەنە حكومەت.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەیەك لە دانیشتوانی گوندێك لە ئاغچەلەر دژی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان و خراپی ڕێگاو بانەكە بە سنوری گوندەكەیان گردبونەوە.


ئەو هاوڵاتیانە ئەوەیان خستەڕوو: شەقامەكە گڵەو قیرتاونەكراوە، بەهۆی هاتوچۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە تەپوتۆزێكی زۆر بەسەر سنوری گوندەكەی گرتوەتەوەو جگە لە زیانی تەندروستی زیانی بە كشتوكاڵ ناوچەكەش گەیاندووە.